لە وڵاتی ئێران بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئەرتەش بە بەشداری نوێنەرانی سوپا لە تەواوی شارەکان نمایشێکی سەربازی بەڕێوەچوو.
هێزەکانی سوپای ئێران جگە لە تارانی پایتەخت لە شارەکانی دیکەی وڵات وەک مەشهەد، ئیسفەهان، شیراز، سنە، بیرجەند و هەمدان نمایشی سەربازی رێکخست.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کە بەشداری لە نمایشەکە لە تاران کردبوو وتارێکی پێشکەش کرد.
رەئیسی لە سەرەتای وتارەکەی پیرۆزبایی رۆژی نیشتیمانی ئەرتەش کرد و باس لە گرنگی سوپای وڵات بۆ "پاراستنی وڵات، تاکپارچەیی خاک و بەهاکانی شۆڕشی ئیسلام کرد."
رەئیسی باسی لەوە کرد کە ئێستا هیچ کەس ئامادەکاری بۆ هێرشی سەربازی سەر ئێران ناکات و ئەمە سەرئەنجامی بەهێزبوونی سوپایە.
سوپای ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن ئایەتولڵا خامنەئی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیەندرا و هەموو ساڵێک لە ٢٩ی خاکەڵێوە مەراسیمەکانی پیرۆزبایی بەڕێوە دەچن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سەربازەکانی داگیرکەر بۆ سەر شاری جەنینی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٧ فەلەستینی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئەمریکای کە رێککەوتنی هاوکاری سەربازی لەگەڵ نیجەری هەڵوەشاندبوو راگەیاند کە تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول سەربازەکانی لە وڵات دەکشێنێتەوە.
محەمەد موخبیر وەک کە سەرۆک کۆماری کاتەیی ئێران دەستنیشان کرا راگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ٢٨ حوزەیران ئەنجام دەدرێن.